سەردێر

ئاگاداریت؟ ئەم ٧ مۆدێلەی دیزانی ناو ماڵ باوی نەماوە و شتی نوێمان بۆ هێناون

کاتێک دیکۆری ناو ماڵ دادەڕێژیت، ئاگاداری ئەوە بە کە ئێستا وەک جاران نەماوە و شتی نوێ هاتووە، هەر بۆیە دەبێت تۆش تاکتیکی نوێ بەکار بهێنیت، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە نوێترین مۆدێلەکانی دیزانی ناوماڵ:

 

-پێوسیتناکات تاقمی قەنەفەی میوانەکەت هەمووی لەیەک بێت، دەتوانیت چەند مۆدێلێکی جیاواز هەڵبژێریت و بۆخۆت شتێکی نوێی لێدروستبکەیت و تێکەڵیان بکەیت.

-مەرج نیە ژووری نوستن هەر قەرەوێڵە و کورسی بێت، دەتوانیت مێزی جوانکاری و دیکۆراتی تێدا دابنێیت.

 

-پێویست ناکات قەنەفەکانی میوانەکەت بنێیت بە دیوارەکەوە وەک باوە، بەڵکوو دەکرێت لە ناوەڕاستی ژورەکە دایی بنێیت.

 

-بۆ مێزی نانخواردنیش مەرج نیە لەگەڵ کورسیەکان لەیەک بن و شتی نوێ دابنێ.

 

-مۆدێلی قەنەفەی گەورە نەماوە، هەوڵبدە شتی ناسک و بچوک دابنێیت.

-جوانترە بۆیەی ژوری منداڵەکەت هەر سپی بێت و بە وێنە و یاری بۆی بڕازێنیتەوە.

 

-ئەڵقەی پەردە یەکیکی دیکەیە لەو شتانەی مۆدی نەماوە، بەبێ ئەوە پەردەکەت جوانترە و ژورەکە گەورەتر دەردەخات.