سەردێر

٧ نیشانە کە دەری دەخات پەیوەندیەکەتان قۆناغێکی دیکەشی بڕیوە! بەردەوام بن!

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەیە کە دەری دەخات پەیوەندیەکەتان قۆناغێکی دیکەشی بڕیوە و دەتوانن هەر بەو جۆرە بەردەوام بن:

 

-بەبێ ئەوەی بە خۆتان بزانن، هیچکات لەگەڵ یەک قسەتان نابڕێت و بەردەوام بابەتی زۆرتان هەیە بۆ قسەکردن!

-چیدیکە شەرم لە یەکتر و عەیبەکانی خۆتان ناکەن لەبەردەم یەکدا و شتەکان بە گاڵتە و خۆشی وەردەگرن

-چیدیکە بە خووە خراپەکانی یەکدی بێزار نین و بگرە وەک خاڵێکی جوانیش دەیبینن!

-کاتێک شەوێک بەتەنها دەخەویت ئاسوودە نابیت و هەر بیری دەکەیت

-کاتێک قسە دەکەن زیاتر (ئێمە) بەکار دەهێنن نەک (من)

-بەبێ ئەوەی بە خۆتان بزانن لە زۆرێک لە گفتوگۆکاندا باسی ئەو دەکەن و ناوی دەبەن

-وەک هەموو ژن و مێردێکی دیکە ناکۆکی و دەمەبۆڵەتان دەبێت، بەڵام زوو ئاشدەبنەوە و هیچکات کێشەکان گەورە ناکەن