سەردێر

چەند زانیاریەکی گرنگ بۆ خۆپاراستن لە ئاژەڵان کە زۆر گرنگە بیزانیت

شارەزای لە چۆنیەتی خۆپاراستن لە گیانداران هەموو کات گرنگە چونکە قەت نازانیت کەی توشت دەبێت بە توشیانەوە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێنماییە لەو بارەیەوە:

 

-ئاژەڵی سەر ڕێگا

– کاتێک گا یان مووس یان هەر گیاندارێکی دیکە دێتە بەردەمت لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، هۆڕنی بۆ لێمەدە چونکە بەوە توڕەی دەکەیت و ڕەنگە هێرش بهێنێت، باشترە بوەستیت و چاوەڕوان بکەیت بڕوات.

-بەراز

-بەراز لە کوردستان زۆرە بۆیە خۆپاراستن لێی گرنگە، بەر لە هەموو شت نابیت ڕابکەیت چونکە ئەو خێراترە و دەتگرێتەوە، جگە لەوەی دەمانچەو چەقۆش ڕۆڵی ئەوتۆی نییە بەو پێیەی پێستی زۆر ئەستورە و زۆرجار ئەو کارە تەنها توڕەتری دەکات، باشترین چارەسەر خۆدانە پشت دار یان بەردێکی گەورەیە (ملی نییە ناتوانێت پێچ بکاتەوە هەر بە ڕێکی دەڕوات)، یان سەرکەوتن بە داردا، هاوارکردن و دروستکردنی دەنگی بەرزیش دەیترسێنێت و باشە!

 

ڕێوی 

-گەر ڕێوی بینیتی، ڕامەکە چونکە ئەو خێراترە، هەوڵبدە بە پارچەیەک جل دەستت ڕابوەشێنیت تا هەستبکات تۆ گەورەتریت، بەردێک بەدەستەوە بگرە و بە ئاڕاستی ئەو هەڵی بدە، بەڵام لێی مەدە، هاواری بەسەردا بکە و بەهێواشی بچۆرە دواوە.

 

-باڵندە

-کاتێک بێچوە باڵندەیەک دەبینیت بەربۆتەوە هاوکاری مەکە، چونکە ئەوە فێری فڕین دەبێت و دایک و باوکیشی هەر لەو ناوچەیەیە، گەر زانیت بریندار بووە دەتوانیت هاوکاری بکەیت.