سەردێر

ئایا جاکی ڕاستەقینە لە فیلمی تایتانکدا بوونی هەبووە؟ ڕاستییە مێژوویەکە بخوێنەرەوە

ڕووداوی کەشتی تایتانک یەکێک بوو لە بەناوبانگترین ئەو ڕووداوانەی کە لە سالی ١٩١٢ لە جیهاندا ڕوویدا، ڕووداوەکە دواتر لە ساڵی ١٩٩٧ کرایە فیلمێکی بەناوبانگ بەنای تایتانک.

یەکێک لەو پرسیارانەی کە زۆرجار دەکرێت ئەوەیە ئایا کەسایەتی جاک لەسەر کەشتی تایتانک راستەقینە بووە یاخود نا، کە ئەوەش بەلای زۆرێکەوە جێگای پرسیارە، بەڵام لە نێو یەکێک لە ڕزگاربوانی ڕووداوەکەدا کەسێک هەیە بە ناوی جاک کە زۆرترین گومانی لێدەکرێت جاکی راستەقینە بێت.

ئەو کەسە ناوی Jack Thayer بووە و لەسەر کەشتیەکەش چیرۆکێکی خۆشەویستی هەبووە، بەڵام ئەو لە چینەکانی خوارەوە نەبووە و لە چینی یەکەمەکان بووە، جگە لەوەی بە زیندووی لە ڕووداوەکە ڕزگاری دەبێت.

جاک پاش ڕزگاربونی لە رووداوەکە لە کتێبێکدا بەناوی  The Sinking of the S.S. Titanic چیرۆکی خۆی لە سەرکەشتیەکە گێڕایەوە، کە ئەو کتێبە دواتر بووە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ فیلمەکەش، هەر بۆیە زۆرترین گومانەکان بۆ ئەوە دەچن کە Jack Thayer کەسایەتی ڕاستەقینەی Jack Dawson بێت لە فیلمی تایتانک.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە  کۆمپانیای White Star Line لە ساڵی ١٩٠٧ سێ کەشتی گەورەی دروستکرد بەناوەکانی Olympic, Titanic,  Britannic، چارەنوسی هەرسێ کەشتیەکە یەک شت بوو، لە ٣ روداوی هاوشێوەدا لە نێو دەریادا تێکشکان.

گەشتیاران سواری کەشتی تایتانک دەبن، ١٩١٢


پاشماوەی کەشتی تایتانک لەژێر دەریادا

تێکشکان و نوقمبونی کەشتی تایتانک بە ٢ کاتژمێر و ٤٠ دەقە: