سەردێر

٦ تاکتیک کە ڕیستۆرانتەکان بەکاری دەهێنن تا زۆرترین پارەت لێبکێشنەوە

کاتێک دەچیتە ڕێستۆرانتێک بۆ نانخواردن، هەموو هەوڵی ئەوان ئەوەیە زۆرترین پارە لە گیرفانت بهێنە دەر و بە ویستی خۆت داوای زۆرترین شت بکەیت، ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکە کە ئەوان بەکاری دەهێنن بۆ گەیشتن بەو ئامانجەیان:

 

– دیزاینی مینیۆکە

بەشێوازێکی جوان و سەرنجڕاکێش دادەنین تا حەزی پێبکەیت و زۆرترین شتی تاقی بکەیتەوە.

 

– نوسینی دەستەواژەی هاندەر بۆ ئەوەی زیاتر بخۆیت

بۆنمونە ڕەزیل مەبە یاخود وەک لەم نمونەیە دەبیەنیت نوسراوە “ئەو کەسانەی حەزیان لە خواردنە باشترینەکانن”

 

-ناوی سەیر سەیر

بەردەوام ناوی سەیر سەیر لە خواردنەکان دەنێن بۆ ئەوەی وا لەتۆ بکەن داوای بکەیت، بۆنومەن دەنوسن هۆلێت، کە هەر هێلکە و تەماتەی خۆمانە.

 

-کەش و هەوا

کەش و هەوای ڕیستۆرانت کەمێک سارد و ڕوناکی زۆر دادەندرێت، چونکە لەو دۆخەدا مرۆڤ دەتوانیت زیاتر بخوات.

 

– جیاکردنەوەی داواکاریەکان

چی دەخۆیت؟ ئەی چی دەخۆیتەوە؟ زەڵاتە چی هەڵدەبژێریت؟ هەموو ئەمانە بۆ کێشانەوەی پارەی زیاترە.

 

– بەخشیش

هەرچەندە لە کوردستان ئەمە کلتور نییە، بەڵام کاتێک دەچیتە دەرەوەی وڵات بۆ نانخوارد دەبێت ئاگاداری ئەوەبیت کە کارمەندەکان هەوڵدەدەن بە زمان لوسی زۆرترین بەخشیشت لێبکێشنەوە.