سەردێر

چەند نهێنیەک کە تەنها ئەوانەی دەمێکە ژنیان هێناوە لێی تێدەگەن

لە سەرەتایی هاوسەرگیری زۆر شت هەیە کە دەمانترسێنێت و کاریگەری لەسەرمان هەیە، لەکاتێکدا ئەو شتانە لای کەسانێک کە دەمیک ژنیان هێناوە مایەی ترس نییە، ئەمە هەنێک لە نمونەکانە:

 

– لەسەرەتادا هەردوولا هەوڵدەدەن بە جوانترین شێوە بچەن بەردەم یەکدی و کاتێکی زۆر بەوە دەکوژن، بەڵام لە پەیوەندی درێژدا جوانی لە سرووشتی و سادەیدایە.

 

– لەسەرەتا قسەی دەوروبەر و کەسەکان کاریگەری زۆرە لەسەر بۆچونەکان، بەڵام دواتر گرنگی نامێنێت.

– لەسەرەتادا بەردەوام قەلەقیت لەوەی کە ئایا ئەو بریارەی داوتە ڕاستبووە یان نا، بەڵام دواتر ئەوە بابەتە لە مێشکتدا نامێنیت.

– لەسەرەتەدا کەسیان خۆی بە شێوەی پێکەنیناوی یان ناشرین نیشان نادات، لە دوایدا ئەو شتانە ئاسایی دەبن!

– لەسەرەتادا ترست لەوە هەیە کە گۆڕانکاریەکان لە خۆتدا بە دڵی ئەو نەبێت و کێشە درووستبکات، بەڵام بۆ دواتر هیچ کێشە نییە!