سەردێر

٩ نیشانەی ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان کە پێویستە هەموو خانمێک زانیاری لەسەری هەبێت

ناهاوسەنگی لە هۆڕمۆنەکاندا کێشەیەکی تەندروستییە کە پیاوان و ژنانیش ڕوبەڕووی دەبنەوە، بەڵام بەهۆی گۆڕانکاریە فیزیکیەکانی وەک سوڕی مانگانە و منداڵبوون لە ژناندا ئەم کێشەیە زیاتر بەدیار دەکەوەێت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکانی جەستەیە:

 

-ناڕێکی سوڕی مانگانە و دواکەوتن یاخود پێشکەوتنی.

-تووڕەبونی زۆر و بێتاقەتی و عەرەقکردنەوە.

-سەرئێشەی زۆر و بەردەوام.

-زیادبوونی مووی جەستە و دروسبونی موو لە ناوچەی نەخوازراو کە پێشتر نەبووە.

-نەمانی ئارەزووی سێکسی و ئازار لە کاتی سەرجێی و دەرنەدانی شلەمەنی.

-نەمانی موو یاخود لاوازی لە بن باڵ و بەرموسڵدان.

-بونی ئازار لە سنگ و غوددەکانی مەمک.

– هەڵئاوسانی نائاسایی سک و قاچی و گەدە.

-کەمبونەوەی توانای خەوتن و خەوزڕان.

 

لەکاتی دروستبونی ئەم نیشانانەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت و پشکنین بکەیت تا بەپێی ڕێنمایی پزیشک چارەسەرت پێبدرێت.