سەردێر

٨ هەڵە کە نابێت هیچکاتێک بە ئۆتۆمبێلی گێڕی ئۆتۆماتیکی بکەیت!

ئەمەی خوارەوە ٨ هەڵەیە کە نابێت هیچکاتێک بە ئۆتۆمبێلی گێڕی ئۆتۆماتیکی بکەیت:

 

-وەستانی کاتی

-کاتێک کە لە ترافیک یان ماوەیەک دەوەستیت با ئۆتۆمبێلەکەت نە لەسەر D  بێت و نە لەسەر N، بەڵکوو باشترین هەڵبژاردە دانانێتی لەسەر جۆری پارک P

 

-برێک

-لە ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیک بیرچوونی برێک یاخود ڕۆشتن بە برێکەوە زیانی زۆر بە گێڕەکە دەگەیەنێت و پێویستە ئاگاداری بیت

 

-هاتنە خوار لە بەرزیی

-زۆرێک وا دەزانن کە ئەمم کارە سوودی بۆ ئۆتۆمبێل هەیە و بەنزین کەمتر دەخوات، بەڵام هەڵەیە چونکە مەترسیدارە و بە ئاسانی ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵ ناکرێت، جگە لەوەی زیانی بۆ بەشەکانی دیکەی ئۆتۆمبیلەکەش هەیە

 

-پارک کردن

-بۆ ئەوەی گێڕەکەت زیانی پێنەگات، کاتێک دەوەستیت بە باشی ئۆتۆمبێلەکە ڕابگرە پاشان گێڕەکە بکەرە P نەک بە جوڵەوە.

 

-دانایی شلەمەنی

-نابێت شلەمەنی سەرکراوە لای گێڕەوە دابنێیت، چونکە ڕەنگە چونی کەمێک لە شلەمەنی بۆ ناو گێڕەکە زیانی زۆرت لێبدات.

 

-تەنکی بەنزین

-لە ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیک باشترە کاتێک تەنکی بەنزینەکەت دەگاتە چارەک، دوبارە پڕی بکەیتەوە، چونکە لێخوڕین بە بەنزینی کەمەوە زیانی پێدەگەیەنێت.

 

-بەگ دانان

-بۆ ئەوەی گێڕەکەت زیانی پێنەگات، کاتێک دەتەوێت بەگ دابنێیت، سەرەتا  بە باشی ئۆتۆمبێلەکە ڕابگرە پاشان گێڕەکە بکەرە R نەک بە جوڵەوە.

 

-قاچەکان

-بە پێچەوانەی ئۆتۆمبێلی گێڕ عادی، پێویستە بە یەک قاچ کۆنتڕۆڵی بەنزین و ئیستۆ بکەیت نەک بە دوو دانە.