سەردێر

5 کاری هەڵە کە وادەکات یەکەم تێڕوانین لەسەر کەسایەتیت زۆر خراپ بێت

کاتێک بۆیەکەمجار دەچینە شوێنێک جا بۆ گفتوگۆی کار بێت یاخود بینینی خۆشەویستەکانمان، کۆمەڵیک کاری هەڵە هەیە کە نابێت بیانکەین بۆ ئەوەی وێنایەکی خراپ لەسەر کەسایەتیمان دروستنەکات کە ئەوانیش:

 

-فشەکردن


کاتێک تۆ دەتەوێت بە قسەی ناڕاست و فشەکردن خۆت بەریتە پێشەوە، دڵنیابە کە بەرامبەرەکەت هەستدەکات و بەزیان دەشکێتەوە.

 

-هەوڵدانی زیاد لە پێویست

کاتێک گفتوگۆ دەکەیت زیادەڕەوی دەکەیت لە دەرخستنی ئەو زانیاریانەی پێتە تەنها بۆ ئەوەی دەری بخەیت کە کەسێکی ڕۆشنبیریت، بۆیە هەوڵبدە ئاسایی بیت.

 

-زۆر کراوەیت

کەسێک تازە دەیبینیت گرنگە کە سنورێک بۆ گفتوگۆکردن دابنێیت و زیاد لە پێویست سنورەکانی گاڵتەکردن نەبەزێنیت.

 

-لە بێدەنگی دەترسیت.

 

زۆرجار بۆ ئەوەی بێدەنگی بەسەر گفتوگۆکانتاندا زاڵ نەبیت هەوڵدەدەیت هەرچۆنێک بێت قسە بکەیت، بەڵام ئەوە بزانە کە بێدەنگیەکە باشترە لە قسەی زیادە.

 

 

-پرسیاری تایبەت

هەرچەندە گفتوگۆکە باش بچێتە پێشەوە، پێویست بەوەناکات کە پرسیاری زۆر تایبەت بکەیت.