سەردێر

چەند ئامۆژگاریەکی کۆنی ژنانی جاران کە بۆ خانمانی ئێستاش بەسوودە!

بەهۆی ئەزموونەوە بەردەوام داپیرەمان زانیاری باشی لایە لەسەر شتەکان، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵیک ئامۆژگارین کە لە داپیرەمانەوە بۆمان ماوەتەوە و تائیستاش بەسوودە:

 

-بۆ پاککردنەوەی تاوە و مەنجەڵ کە شتی پێوە سوتاوە، کەمێک ئاو و خوێی تێدا بکوڵێنە.

-بە لیمۆ دەستت لە رەنگی تور و بۆنی پیاز پاک بکەرەوە.

-لە کاتی هێلکە کوڵان بۆئەوەی درزی تێنەبێت کەمێک خوێی تێبکە.

 

-بۆئەوەی چەقۆ سەموون بە ڕێکی قاش بکات کەمێک بیکە ئاوی گەرمەوە.

-لە کاتی پێوەدانی مار و مێروو، پارچەیەک پەتاتەی بکەرە سەر، پاکی دەکاتەوە و خروەکەشی ناهێڵێت.