چەندین پرۆگرامی بەسوود هەیە بۆ مۆبایلە زیرەکەکانمان کە ئێمە پێیان ئاشنا نین، بەڵام دەتوانن لەمەودوا سودیان لیوەربگرین، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو پرۆگرامە بەسودانە.
-لە ڕێگای ئەم ئەپڵیکەشنەوە دەتوانیت کامێرای مۆبایلەکەت بکەیت بە کامێرای شەوانە، بەوەش لە کاتی پێویستدا سودی لێوەردەگریت.
-لە ڕێگای ئەپڵیکەیشنی VNC Viewer دەتوانیت هەرکات بتەوێت لە مۆبایلەکەتەوە تەماشای دیسکتۆپی لاپتۆپ یان کۆمپیتەرەکەت بکەیت و بەوەش دڵنیابیت کە کەس دەستکاری ناکات.
-دەتوانیت ببیتە جادوگەر و هەمووان سەرسام بکەیت، لە ڕێگای ئەم ئەپڵیکەشنەوە تەنها بە سڵاو لە دورەوە وەڵامی پەیوەندی بەرەوە یاخود قوفڵی مۆبایلەکەت بکەرەوە، بۆ ئەندرۆیدیش بەردەستە.
-“دەستکاری مۆبایلەکەم مەکە” ئەپڵیکەیشنێکە کە کاتێک دەیخەیتە کار هەرکەس جگە لە خۆت دەستکاری مۆبایلەکە بکات زانگ لیدەدات، دەتوانیت دەنگی خۆتی بکەیتە سەر و بڵێیت دەستکاری مۆبایلەکەم مەکە.