سەردێر

گەر لە نێو فڕۆکەدا کەسێک بمرێت چی لە جەستەکەی دەکەن؟

هه‌موو رۆژێك 8 ملیۆن كه‌س له‌ رێگه‌ی فرۆكه‌وه‌ گه‌شتده‌كات، ڕه‌نگه‌ ئه‌م پرسیاره‌ش دواین شتێك بێت كه‌ بیرت لێكردبێته‌وه‌، به‌ڵام ئایا ده‌زانیت گه‌ر یه‌كێك له‌ گه‌شتیاره‌كان له‌ نێو فرۆكه‌دا و له‌ دووری 30 هه‌زار پێوه‌، بمرێت چی لێده‌كه‌ن؟

زۆرینه‌ی هێڵه‌ ئاسمانیه‌كان كارمه‌نده‌كانیان له‌سه‌ر فریاگوزاری سه‌ره‌تای ڕاده‌هێنن، ئه‌وان تا دواین ئه‌گه‌ریش كه‌ مردنی یه‌كێك له‌ سه‌رنشینه‌كانیانه‌ له‌ نێو فرۆكه‌كه‌دا ڕاهێنان ده‌كه‌ن.

له‌ فرۆكه‌دا كیسه‌ی تایبه‌ت به‌ جه‌سته‌ی مردوو هه‌یه‌، بۆیه‌ گه‌ر كه‌سێك گیان له‌ده‌ستبدات ده‌خرێته‌ ئه‌و كیسه‌یه‌وه‌و له‌ به‌شی پشته‌وه‌ یاخود شوێنێكی دوور له‌ گه‌شتیاره‌كانی دیكه‌ داده‌نرێت و پاش ته‌واو بونی گه‌شته‌كه‌، كارمه‌ندانی كۆمپانیای فرۆكه‌وانیه‌كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی به‌ كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ بكه‌ن، یاخود جه‌سته‌كه‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌ نزیكترین نه‌خۆشخانه‌.

ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رجه‌م كورسیه‌كانی نێو فرۆكه‌كه‌ش پڕ بێت له‌ گه‌شتیار و جێگه‌ی شوێنی تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ مردووه‌ نه‌مابێت، ئه‌وا هه‌ر له‌سه‌ر كوشنه‌كه‌ی خۆی به‌ قایشی سه‌لامه‌تی ده‌یبه‌ستنه‌وه‌و له‌ رێگه‌ی به‌تانی تایبه‌ته‌وه‌ جه‌سته‌كه‌ی داده‌پۆشن، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌نه‌ شوێنی مه‌به‌ست.