سەردێر

منداڵ کاتێک لە سکی دایکیدایە حەزی لە چییە؟

بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی هەندێک شت هەیە کە منداڵ کاتێک لە سکی دایکیدایە حەزی پێدەکات، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە گرنگترین ئەو شتانە:

 

– شیرینی: ئەو خواردنەی کە دەگات  بە کۆرپەکەت هەمان تامی هەیە کە خۆت دەیخۆیت، بۆیە کۆرپە حەز بە شیرینی دەکات

-پشوودان: کاتێک تۆ جەستەت ئاسودەیە، کۆرپەکەش هەست بە ئاسوودەیی دەکات

 

-ئەنجامدانی گەرماو بە ئاوی شلەتێن یەکێکی دیەکەیە لەو شتانەی کۆرپە حەزی پێدەکات

 

-ئەنجامدانی هەندێک وەرزشی ئاسان  و جوڵە لای کۆرپە بە چێژە

 

-دەستهێنان بە سکدا بە هێواشی یەکێکی دیکەیە لەو شتانەی کۆرپەکەت بە دڵیەتی

 

-کاتێک کۆرپە گوێبیستی دەنگی دایکی دەبێت یاخود پێکەنینەکەی، دڵخۆشدەبێت پێی