سەردێر

بیۆنسێ ئه‌و ڕێجیمه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێشی خۆی به‌كاری ده‌هێنێت

(رێجیمی بیۆنسێ) ئه‌و شێوازی رێجیمه‌یه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ندی جیهانی بیۆنسێ په‌یڕه‌وی ده‌كات بۆ دابه‌زاندنی كێشی و به‌ جێبه‌جێكردنی رێجیمه‌كه‌ش ده‌توانیت به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م 17 كیلۆ له‌ كێشت دابه‌زێنیت.

رێجیمه‌كه‌ زیاتر پشت به‌ گیراوه‌ی لیمۆ و هه‌نگوین ده‌به‌ستێت و پێویسته‌ گیراوه‌یه‌ك له‌ 2 لیتر ئاو –  ئاوی 6 لیمۆ و 120 میللتر له‌ هه‌نگوینی سروشتی تێكه‌ڵ بكه‌یت له‌ گه‌ڵ چه‌ند گه‌ڵایه‌كی نه‌عنا، پاش ئه‌وه‌ی ده‌یكوڵێنیت، ساردی ده‌كه‌یته‌وه‌و بۆ خواردنه‌وه‌ ده‌توانیت سه‌هۆڵیشی تێبكه‌یت.

 

شێوازی خواردنه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ سیستمی خواردندا به‌مجۆره‌یه‌:

به‌یانیان كوپێك له‌ گیراوه‌كه‌ به‌ر له‌ نانی به‌یانی بخۆره‌وه‌.

بۆ نانی به‌یانی چه‌ند میوه‌یه‌ك (سێو و مۆز) بخۆ.

به‌ر له‌ نانی نیوه‌ڕۆ كوپێكی دیكه‌ له‌ گیراوه‌كه‌ بخۆره‌وه‌.

بۆ نانی نیوه‌ڕۆ زه‌ڵاته‌ به‌ زه‌یتی زه‌یتون و ئاوی سێو، 2 هێلكه‌ی كوڵاو.

به‌ر له‌ نانی ئێواره‌ كوپێكی دیكه‌ له‌ گیراوه‌كه‌ بخۆره‌وه‌و ده‌توانیت میوه‌یه‌كیش بخۆیت.

بۆ نانی ئێواره‌ ماسی یاخود سنگی مریشك و سه‌وزه‌.

شه‌وان به‌ر له‌ خه‌وتن دوو كوپ له‌ گیراوه‌كه‌ بخۆره‌وه‌.