سەردێر

ڤیدیۆ: مۆزخواردنی ئەم گەنجانە لە تورکیا هەرا دەنێتەوە

ژمارەیەک کچ و کوڕی سوری لە تورکیا ڤیدۆی خۆیان لەکاتی خواردنی مزۆ بڵاودەکەنەوە و ئەوەش لە تورکیادا قەیرانێکی کۆمەڵایەتی دەهێنێتە کایەوە.
کێشەکە پاش ئەوە درووستبووە کە هاووڵاتییه‌كی تورك له‌ به‌رده‌م میدیاكان سكاڵا له‌ حاڵی خۆی ده‌كات وده‌ڵێت: “من ناتوانم مۆزێك بكڕم و بخۆم كه‌چی ئاواره‌ سوورییه‌كان لێره‌ به‌ كیلۆ مۆز ده‌كڕن و ده‌خۆن و ده‌چنه‌ ساڵۆنه‌كانی جوانكاری”.

پاش ئەوە ژمارەیەک گەنجی سوری ڤیدۆی خۆیان لەکاتی مۆزخواردن لە تیکتۆک بڵاوکردەوە و بەهۆیەوە کێشەکە لەو وڵاتەدا گەورەتر بووە

لە ئێستادا بەشێک لەو گەنجانە دراونەتە دادگا و بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان بۆ سوریا دراوە