سەردێر

چەند تاکتیکێکی سایکۆلۆژی بۆ ئەوەی ئەوەی دەتەوێت بەدەستی بهێنیت و کاریگەری لەسەر بەرامبەر درووستبکەیت

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی سایکۆلۆژیە بۆ ئەوەی ئەوەی دەتەوێت بەدەستی بهێنیت، هەتا کاریگەری لەسەر بەرامبەر درووستبکەیت:

 

-گەر دەتەوێت ئامۆژگاریەکانت کاریگەری زیاتر درووستبکات لەسەر بەرامبەرەکەت، ئەوا لەنێو ئەو قسانەدا بڵێ “باوکت یاخود باپیرت هەمان ئامۆژگاری کردوویت”

– گەر دەتەوێت داوای شتێک لە کەسێک بکەیت، لەو کاتەدا بیکە کە ماندووە، بۆنمونە گەر دەتەوێت ڕۆژێک مۆڵەت لە بەڕێوبەرەکەت وەربگریت. لە کۆتایی ڕۆژەکەدا بچۆرە لایی و داوای لێبکە.

– دەتوانیت لەڕێگەی جەستەتەوە وابکەیت کە هەستێکی تایبەت بۆخۆت درووستبکەیت کە دەتەوێت، بۆنمونە گەر دەتەوێت هەستی توڕەیت هەبێت، ددانت جیڕ بکەرەوە و ناوچەوانت گرژ بکە و ١٠ چرکەیەک تەماشای شتێکی دیاریکراو بکە.

 

– کاتێک دەچیت بۆ دیمانەی کار یان هاوشێوەکانی، ئەوا زۆر گرنگی بە جلوبەرگەکانت بدە، چونکە لێکۆڵینەوەکان سەلماندویتی کە ئەو جۆرە کەسانە سەرنجڕاکیشترن و ئەگەری وەرگرتنی کارەکەیان زۆر زیاترە.

-گەر لە شتێکی قورس تێنەگەشتیت، هەوڵبدە ئەو بابەتە بۆ کەسێکی دیکە باس بکەیت، بەو جۆرە باشتر لە مێشکتدا دەمێنێتەوە.

 

-دەتوانیت کەڕێگەی تۆقەکردنەوە کاریگەری درووستبکەیت، هەوڵبدە دەستت لە سەرەوە بێت کەمانای زیاتر متمانەبەخۆبوون و کاریگەری درووستکردنی زیاترە.