سەردێر

چەند نیشانەیەک کە دەری دەخات توشی نەخۆشی ئێم ئێس بوویت، بەهۆی چییەوەیە؟

نەخۆشی ئێم ئێس MS یا چەن سکلرۆزی جۆرێک نەخۆشی ھەو کردنە کە تێیدا خانەکانی دەمار لە مێشک و بڕبڕاگەدا زیانی پێدەگات و دەبێتە ھۆی تێکچوونی باری ئاسایی گواستنەوەی پەیامەکانی دەمار بۆ مێشک.

 

نیشانەکانی ئێم ئێس:

-ماندووبوون

-گێژبوون

-سستی و بێھێزی دەستەکان

-لاوازی ماسولکەکان

-دووبینی و لێڵی لە چاودا

-گرژی و ڕەقبوونی ماسولکەکان

-لاوازی سێکسی

 

دیارترین هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشیەکە:

-ھۆکاری بۆماوەیی: ئەگەری توشبوونی ئەندامانی خێزانی نەخۆشی ئێم ئێس دوو لە سەدە (٢%)، لەحاڵێکدا ئەم رێژەیە لە خەڵکی ئاساییدا (١%).

-ھەوکردنی ڤایرووسی : لە زۆرینەی توشبووانی ئێم ئێسدا ئاستی  ڤایرووسی سوورێژە و ڤایرووسەکانی تر لەناو لەشدا زۆرە.

-بەرگری جەستە: زانایان دەزانن کە ئێم ئێس تێکچونی کۆئەندامی بەرگری لەشە.

-شوێنی جوگرافی:ئەگەری توشبوون بە ئێم ئێس لە دانیشتوانی شوێنە گەرمێنەکانی نزیک ھێڵی ئیستیوا  کەمترە.

-خۆراک: ئەو کەسانەی رێژەیەکی زۆر بەروبوومی شیر  و چەوری ئاژەڵی بەکاردەھێنن ئەگەری توشبوونیان زیاترە