سەردێر

ئامۆژگاری لە دکتۆر و گەشتیار و کارمەندانەوە: ئەم جلوبەرگانە بۆ نێو فڕۆکە لەبەر مەکەن

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئامۆژگارین لە دکتۆر و گەشتیار و کارمەندانی ناو فڕۆکە و فڕۆکەخانەکانەوە کە پێشنیار دەکەن هیچکاتێک ئەم جلوبەرگانە بۆ نێو فڕۆکە لەبەر نەکەن:

 

-لە نێو فڕۆکەدا خوێنبەرەکان لەژێر پەستاندان، هەر بۆیە نابێت تۆش جلوبەرگی زۆر تەسک لەبەربکەیت و پەستانەکە زیاتر بکەیت

-بەدلە و جلوبەگری یەکپارچەش بەهیچ جۆرێک بۆناو فڕۆکە نابێت! ئەو کەتاش هۆکارەکەی دەزانیت کە پێویست دەکات بچیت بۆ تەوالێت

-پێڵاوی تەسک و پاژنە بەرز لەپێ مەکە، چونکە گرنگە قاچەکانت ئاسوودە بێت

-هەندێکجار لەکاتی گەشتدا بە فڕۆکە جەستەت توشی هەڵئاوسان دەبێت، هەر بۆیە نابێت ستیان یاخود جلی ژێرەوەی تەسک لەبەر بکەیت چونکە زۆر بێزارت دەکات.

 

 

-بەهەمان شێوە پانتۆڵی کابۆ بۆ ناو فڕۆکە باش نییە، هەم تەسکە و هەم پەستان زۆر درووستدەکات لەسەر جەستەت.

-ئەو جلوبەرگانە لەبەر مەکە کە پشتت دەردەخات، چونکە سەر کورسیەکانی فڕۆکە پاک نییە و سەدان کەس لەسەری دادەنیشێت و میکرۆبێکی زۆری لەسەرە و توشی هەوکردنت دەکات.

-هیچکات ئەو جلوبەرگانە لەبەرمەکە کە کانزای پێوەیە، چونکە لە خاڵەکانی پشکنین کێشەت بۆ درووستدەکات