سەردێر

چۆن بەپێی سیستمی ژاپۆنی کەرەستەکانی ناو ماڵەکەت ڕێک دەخەیت؟

نوسەرێکی یابانی بەناوی Mari Kondo کتێبیکی بەناوی (جادووی ڕێکخستن) بڵاوکردۆتەوە کە کتێبەکەی یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەو کتێبانەی لە بواری ڕێکخستنی ناوماڵ کاری پێدەکرێت و بۆ چەندین زمان وەرگێڕدراوە، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە بنەما سەرەکیەکانی ئەو کتێبە:

 

-بەر لە هەموو شت پیویستە بەسەر شتەکاندا بچیتەوە و بزانیت کام شتانە (بەڕاستی هی تۆیە) و کام شتانەش تەنها (جێگای لێگرتویت)، ئەمەش بۆ ئەوەی شتە زیادەکان فڕێ بدەیت.

-ڕۆژێک دابنێ و دانە بە دانە تەماشای جلوبەرگ و شتەکانت بکە و لە خۆت بپرسە :ئایا دڵخۆشیت بە بونی؟ پاشان گەر زانیت گرنگە بۆت هەڵی بگرە و گەر گرنگ نییە فڕێی بدە.

-شتەکانی جیا مەکەرەوە و هەمووی بەیەکەوە هەڵبسەنگێنە، واتە وامەکە کە ڕۆژێک بۆ جلەکان و ڕۆژێک بۆ ماکیاژەکانت و هەروەها، هەموو شتەکانت بە یەک پاکێج هەڵبسەنگێنە.

-کاتێک شتەکانی قەد دەکەیت لەسەر یەک دایان مەنێ، بەڵکوو بە ئاسۆیی دایان بنێ، یاخود بەشێوەی بازنەیی لولیان بدە، بەم جۆرە باشتر دەبیندرێن و قەدیشیان تێک ناچێت.

-خواردنەکانت بەپێی نزیکیان لەیەکەوە ڕێک بخە برنج و هاوشێوەکانی پێکەوە، بەهارات پێکەوە، بۆئەوەی ئاسانتر بێن بەدەستەوە.