سەردێر

چۆن پەڵە ڕەشەکانی سەر جەستە و ڕوخسارت لادەبەیت؟

پەڵەی ڕەش بەهۆی بەرکەوتنی تیشکی خۆر و گۆڕانکاریە هۆڕمۆنیەکان و شێوازی ناتەندروستی ژیان و بونی کێشەی تەندرووستی لە پێست و خوێن و جگەردا دروستدەبێت، ئەمەیی خوارەوە چەند چارەسەرێکی سرووشتیە بۆ ئەو دۆخە:

 

– پەتاتە

پەتاتەیەک بگوشە تا شەربەتێکی لێدرووستدەبێت، دواتر بیدە لەپەڵەکە و لێی بگەڕێ تا پێوەی وشک دەبێتەوە، پاشان بە ئاو بیشۆرەوە، لە ماوەی ٧ بۆ ٨ ڕۆژ کاریگەریەکەی دەبینیت.

 

– لیمۆ

لیمۆیەک بگوشە سەر لۆکەیەک و بیدە لە ناوچەی پەڵەکە، لێی بگەڕێ تا پێوەی وشک دەبێتەوە، پاشان بە ئاو بیشۆرەوە، لە ماوەی ٢ هەفتە کاریگەریەکەی دەبینیت.

 

– سرکەی سێو

سرکەی سێو بدە لە ئەو ناوچەیەی دەتەوێت پەڵەکەی نەمێنێت،  لێی بگەڕێ تا پێوەی وشک دەبێتەوە، پاشان بە ئاو بیشۆرەوە.