سەردێر

چەند پێکهاتەیەکی سرووشتی بۆ قژ کە دەتوانێت هەموو شتێک تێک بدات

زۆرجار لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەندێک گیراوەی تایبەت دەبینیت کە دەوترێت بۆ قژ باشە، بەڵام مەرج نییە هەمووی ڕاست بێت، ئەمەی 

 

– بیرە بۆ قژ

گەر بە  بیرە قژت بشۆیت ڕاستە رەونەقداریت دەکات و کەمتر دەڕوتێتەوە، بەڵام لەگەڵیدا قژت وشک دەبێتەوە، جگە لەوەی بۆنی بیرە بەهێزە و بەقژتەوە دەمێنێتەوە.

 

– سیر و پیاز

زۆرجار ئامۆژگاریمان دەکەن بۆ بەکارهێنانی سیر و پیاز بۆ قژ، ئەم دوو پێکهاتەیە قژ بەهێزدەکەن و وادەکان زوو درێژ ببێتەوە، بەڵام ئەگەر زۆرە قژت توشی هەوکردن بکات، جگە لەوەی بۆنەکەی بۆماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە و لاناچێت.

 

– سۆدەی نان

کاتێک قژت بە سۆدی نان دەشۆیت، کەمتر چەوری پێوەدەمێنێت، بەڵام زیان بە مێخی سەر دەگەیەنێت و قژەکە دواتر ڕەنگێکی دێز وەردەگرێت.

 

– خوێ

خوێ بۆ خێراکردنی هاتنەوەی قژ بەسوودە، بەڵام هەندێکجار دەبێتە هۆی ستانەوە لە سەردا و نابێت زۆر بەکاری بهێنیت.