سەردێر

حەوت نیشانە کە دەری دەخات ترشەڵۆکی فولیک لە جەستەدا کەمە

ترشەڵۆکی  فولیک  Folic یەکێکە لە ڤیتامینە گرنگەکان لە خوێندا کە زۆرجار بە ڤیتامین B9 ناودەبرێت، ئەم ترشەڵۆکە بەرپرسە لە بەگەڕخستنی پڕۆتین و چەوریەکان بە شێوازێکی تەندروست لە نێو خوێندا، هاوکاری خۆنوێکردنەوەی کۆئەندامی هەرس و پێست و ماسولکەکانیش دەکات.

بەڵام کاتێک ترشەڵۆکی  فولیک لە جەستەدا کەمدەکات توشی کۆمەڵێک کێشە دەبیت کە بە نەخۆشی  folate deficiency ناودەبرێت و ئەمەی خوارەوە دیارترین نیشانەکانیەتی:

-درووستبونی برین لە دەمدا و هەڵئاوسانی زمان.
-لاوازبونی هەستی تامکردن.
-لاوازبونی توانای هەرسکردن لە جەستەدا.
-ماندویەتی بەردەوام و زەردهەڵگەڕان.
-سەرگێژخواردن و هەناسەبڕکێ.
-دروستبونی کێشە لە ڕاگرتنی باڵانسی جەستە.
-هەستکردن بە ئازار لە تەواوی جەستەدا.

لە کاتێکدا ئەم کێشانەت هەبوو دەتوانیت بە خواردنی سەوزەوات چارەسەری بکەیت بەتایبەتی برۆکلی و ڕێواس، ژنانی دوگیان زیاتر توشی ئەم کێشەیە دەبن و دەتوانیت سەردانی پزیشک بکەیت.