سەردێر

٥ جۆری چا گەر ڕۆژانە بیخۆیتەوە جەستەت زۆر سوپاست دەکات

ئەمەی خوارەوە ٥ جۆری چایە کە  گەر ڕۆژانە بیخۆیتەوە جەستەت زۆر سوپاست دەکات و زۆر بەسوودە:

 

– چایی تەڕەتیزە، بەسوودە بۆ ئارامی دەروونی و ڕێگەری لە سەرما و پەتاو خەوزڕان دەکات

– چایی گوڵەبەیبوون، شەوانە کوپێک لەم چایە بخۆرەوە و ئیدی خەمی هیچ کێشەیەکی خەوتنت نەبێت

– چایی زەنجەفیل، زۆر بەسوودە بۆ گەدە و کێش دادەبەزێنێت و چارەسەرێکی سروشتیە بۆ چەندین نەخۆشی.

– چایی حێل، بۆ چالاککردنی سوڕی خوێن باشە و بۆری هەناسە پاکدەکاتەوە و بۆنێکی زۆر خۆشی هەیە.

– چایی لاڤاندەر، تام و بۆنێکی خۆش و جیاوازی هەیە و سستمی بەرگری لە جەستەدا بەهێز دەکات