سەردێر

١٢ ڕەفتارە کە دەتکات بە کەسێکی تەواو جیاواز و سەرکەوتوو

هەمیشە هەوڵی باشترکردنی خۆمان دەدەین و ڕۆژانە بتوانین کارەکانمان و خۆشمان زیاتر بەرەو پێشەوە ببەین، بۆ ئەوەی ببینە کەسێکی جیاواز نەک دووبارە، و بتوانین دڵخۆشی خۆمان وەدەست بخەین، و لێرەدا بە چەند خاڵێکی گرنگ ڕێنماییتان دەکەین کە بتوانن ببنە کەسێکی دڵخۆش و سەرکەوتوو:

 

-هەستە نەرنێنییەکانت مەشارەوە و هەوڵ بدە بە شێوەیەک تووڕەیت نەهێڵیت وەک یاریکردن

 

-کاتی تەنهایی بۆخۆت دابنێ بۆ بیرکردنەوە لە کێشەکانت و دۆزینەوەی چارەسەر

 

-نازی خۆت هەڵگرە بەڵام لەگەڵیدا خۆشت فریو مەدە

 

-هەوڵبدە یارمەتی ئەوانی دیکە بدە بەڵام ئاگاداربە خۆت ماندوو مەکە  و لەگەڵیدا خۆت سەرقاڵ بکە بە کارێکی دیکەوە

 

-گەر سەرقاڵی کارێک بوویت و بێتاقەت بوویت کاتی خۆت مەکووژە هەوڵ بدە ئەو بارە بگۆڕیت کە تێیدایت و خۆت سەرقاڵی کارێکی دیکە بکە

 

-تەنها و تەنها خۆت بە ڕەچەتەیەکی خواردن یان شتێکی دیکەوە خەریک مەکە، بەڵکو هەوڵبدە کاری جیاواز بکەیت

 

-بە نیگەرانییەوە مەڕوانە لە خۆت، وامەکە لە خۆت کە هەمیشە ڕەخنە لە کارەکانی خۆت بگریت

 

-ڕێگە بدە بە خەڵکی بە ئارەزووی خۆیان لە ماڵەکەت بن نەک ڕق ئەستووربیت بەرامبەر میوان و شتەکانیان

 

-کاربکە لەسەر بەرەو پێشبردنی خۆت ئەویش هەنگاو بە هەنگاو نەوەک یەکسەر خۆتت لێ بگۆڕێت و ببیتە کەسێکی بێزراو لای ئەوانی دیکە

 

-مەرج نییە تەنها بۆ ئەوەی بڵێن کچی چاکە هەموو شتێک قبووڵ بکەیت، لە گەل هەر ڕەفتارێکدا مامەڵەی پێویستی خۆیت هەبێت

 

-کەسێکی ئەرینی بە و خەیاڵ پڵاو مەبە هەوڵ بۆ شتەکان بدە و چاولێکەری مەکە.

 

-خۆت مەهێڵەوە لەو شتانەی  دەستکردن و بە سرووشتی بوونی خۆت ڕەفتاربکە