سەردێر

کۆمەڵێک سوودی ناوازەی توێکڵی هەنار کە دەتوانیت لەم وەرزەدا بەکاری بهێنیت

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک سوودی ناوازەی توێکڵی هەنارە کە  لەلای هندیە کان بە زێڕی سوور ناسراوە و دەتوانیت لەم وەرزەدا  کە هەنار زۆرە بەکاری بهێنیت:

 

توێکڵی هەنار لەڕووی زاستیەوە چارەسەرە بۆ زور نەخۆشی لەوانەش:
١-کرمی گەدەو ڕیخۆڵە ئەکوژێ .
٢-چاکترین چارە سەرە بۆ سک چونی سادە یا خوێناوی .
٣- پاک سازی یەکی بەهێزە بۆخوێن بەر بونی داخیلی بە تایبەتی ڕەحم .
٤- بۆ ئەو کەسانەی میزە چۆڕکەیان هەیە چارە سەرێکی بێ هاوتایە ئەگەر کێشەی پرۆستاتی نەبێ .
٥- مایسیری دەرەکی و قەڵشینی دەوری کۆم دە رمان ئەکات .
٦- برینی گەدەو دوازدە ە گرێ دەرمان ئەکات .
٧- کڕێژو خورانی پێستی سەر چارە سەردە ئەکا .
٨- باشترین دەرمانە بۆ ژهراوی بون بە خۆراکی خراپ .
٩- دەم و چاو هەم خاوینی ئە کاتە وە هەم جوانی ئەکات باشترین دە رمانی زیبکەیە .
١٠ – دڵ ئە پارێزێ لە نەخۆشی .
١١ – باشترین دەرمانە بۆ برینی دەم و ددان و بە قوەت کردنی پوک ( پدو) .
١٢-دژی ئیلتیهابە
١٣-دژی شێرپەنجەیە
١٤-دژی ئانفلۆنزایە
١٥- دژە مەلاریایە
١٦- بۆتوشبوانی نەخۆشی شەکرە لەئەنسۆلین باشترە
١٧-هاڕاوەی توێکڵی هەناربۆچارەسەری کەڕو(فتریات)ی نێوان پەنجەی پێیەکان چارەسەرێکی زۆر باشە
١٨- ئەوخانمانەی کە ئەیانەوێ خەنە بدەن لەقژیان ئەگەرهاڕاوەی توێکڵی هەناری تێکەڵاوبکەن ڕەنگی قژیان ئەبێتە ڕەشێکی سروشتی جوان
چۆن بە کار دێت ؟؟
– یەک کەوچکی چا توێکڵی هەناری وشککراوەی هاڕدراو بکەرە ناو یەک پەرداخ ئاوی کوڵاوە . ۱۰ دقە دەم ئەکێشێ و پاشان ئەی پاڵێویت و ئەی خۆیتەوە ڕۆژی یەک تا دووجار …
تیبینی نابێ هه مووڕۆژێک بخورێ ڕۆژ ناڕۆژێک باشترینە بخورێ یان دووڕۆژ نا ڕۆژێک دووجار بخورێ
– بۆ پاک کردنەوەی پێست هاڕاوی پێستی هەنار لەگەڵ شیر یا گوڵاو تێکەڵ بکەو بیدە لە دەموو چاوت کە وشک بۆوە بە ئاوی شلە تێن بیشۆ .
-ۆبە هێزبوونی ( قژ) یەک کەوچکی چێشت لە دوو پەرداخ ئاودا بکە و بۆ ماوەی پازدە دەقە بوکڵێت دوایی بیپاڵێوەو ڕۆژانە دوو جار قژی پێ چەور بکە .
– بۆ پاک کردنەوەی پێست یەک کەوچک هاراوی پێستی هەنار یەکە کەوچک هەنگوین یەک کە وچک شەکر یەکە کەوچک رۆنی گوڵنار تێکەڵ بکەو مەساجی پێ بکە بۆ
ماوەی 5 تا 10دقە بەشەرتی شوشە .
بۆ ناو دەمو ددان یەک کەوچکی چا لە یەک پیاڵە ئاوی کوڵاو بکریت ڕۆژانە سێ تا پێج جار غەر غەرەی پێ بکە .
هەروها بۆ زیبکە توێکڵی هەنار ببرژینن پاشان بیهاڕن لەگەڵ ئاوی لیمۆ تێکەڵی بکەو بیدە لە زیبکە .
ئامادەکردنی : دیار سەلاح