سەردێر

گەر ئەم خوانەت لە هەر کەسێکدا بەدی کرد لێی دوربکەوەرەوە، چونکە تا لەگەڵیاندا بیت هیچ بە هیچ ناکەیت

کۆمەڵێک کەس هەیە لە ژیانماندا جا خۆشەویست و هاوسەرمان بن یاخود برادەر و هاوڕێ، بە مەبەست لە ژیانتدان و تەنها دەیانەوێت یاریت لەگەڵدا بکەن، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لە نیشانەکانی ئەو کەسانەیە کە تا لەگەڵیاندا بیت هیچ بە هیچ ناکەیت:

 

-هەموو ئەو شتانەی کە ڕوودەدات لە نێوانتاندا بە خەتای تۆی دەزانێت و بەردەوام تۆ تاوەنباردەکات، خۆی وەک بێتاوان وێنا دەکات.

-ترسی تۆ بۆ لەدەستدانی ئەو بە قازانجی خۆی بەکاردەهێنێت و خۆی لە تۆ بە گەورەتر دەبینێت، ئەو هەستەشت لا دروستەکات کە گەر ئەو نەبیت تۆ هیچ نیت بۆئەوەی لە لەدەستدانی بترسیت،

 

-چاکە بە چاکە: کاتێک چاکەیەکت لەگەڵدا دەکات، بۆ ئەوە دەیکات کە ڕۆژێک کاری بەتۆبوو دوبارە بەکارت بهێنێتەوە و نەتوانیت بڵێیت نایکەم.

-بەزەیی: ئەوان ڕەنگە دۆخی داراییان لە تۆ باشتر بێت یان کاریان لەتۆش کەمتر بێت، بەڵام بەردەوام وا دەری دەخەن کە پێویستیان بە هاوکارییە و دەکڕوزێنەوە، بۆئەوەی تۆ هاوکاریان بکەیت.

 

-ترس لە تەنیایی: زۆر کەس ڕێزت ناگرێت و سوکایەتیت پێدەکات، چونکە دەڵێت گەر من نەبم کەس لەگەڵ تۆ مامەڵە ناکات، خۆتت خۆش بوێت و رێزی خۆت بگرە، دڵنیابە ئەو کەسانەش ناچاردەبن کە وا بکەن.

-هیوا: بەردەوام بەڵێنی درۆ دەدەن و وا داری دەخەن لەگەڵ ئەواندا لە داهاتودا هەموو شتەکان باشدەبێت لە کاتێکدا تەنها بۆئەوەیە تۆ بەکار بهێنن.