سەردێر

چەند نهێنیەکی بەختەوەری لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهانەوە بۆمان هێناون

ئەمەی خوارەوە چەند نهێنیەکی بەختەوەرییە کە لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهانەوە بۆمان هێناون و دەتوانیت بۆ ژیانی خۆت سوودی لێوەرگریت:

 

-ئیتاڵیا

ئیتاڵیەکان پێیان وایە کە گەر جلی جوان لەبەربکەیت و بچیتە دەرەوە، ئەوا دڵت خۆشدەبیت وهەموانیش تۆیان بە دڵ دەبێت، بۆیە خۆجوانکردن یەکێک لە نهێنیەکانی بەختەوەریە لای ئەوان.

 

-هیندستان

نهێنی بەختەوەری لای هیندیەکان لە خۆگونجاندندایە، ئەوان بەئاسانی دەتوانن خۆیان لەگەڵ دۆخە جیاوازەکاندا بگونجێنن.

 

-سوید

لای سویدیەکان فەلسەفەیەک هەیە کە لە ژیاندا پەیڕوەی دەکەن (نەکەم، نەزۆر، بەڕێژەی پێویست) هەر ئەمەش نهێنی خۆشبەختیانە.

 

-ژاپۆن

ژاپۆنیەکان قەدری شتە کۆنەکانی خۆیان دەگرن و یەکسەر دەستبەرداری نابن، ئەوەش نهێنیەکی گرنگی بەختەوەریانە.

 

-دانیماڕک

لای دانیماڕکیەکان زۆر گرنگە کارێک بکەن کە حەزیان پێیەتی، هەر بۆیە نهێنی بەختەوەریان لەوەدایە کە کاری بێگاری ناکەن

 

-فەڕەنسا

فەڕەنسیەکان باوەڕیان بەوەیە کە شتەکان بە هێواشی و ئارامی بکەن، بۆیە پەلەیان نییە لە گەیشتن بە شتەکان و بە ڕۆمانسی بۆی دەڕۆن.