سەردێر

یەکەم تێڕوانینیت بۆ ئەم وێنانە کەسایەتیت دیاری دەکات، تاقی بکەرەوە

تاقیکردنەوەی مێشیەکان لەسەر وێنەکان لە زۆر بواری دەرونیدا بەکاردەهێندرێت بۆ ئەوەی کە لێکدانەوەی میشکی کەسەکانی پێ هەڵبسەنگێندرێت، ئەمەی خوارەوە چەند تاقیکردنەوەیەکی دەرونیە لە ڕێگای وێنەکانەوە:

 

-لە هەر یەک لەم ٣ وێنەیەدا بۆ تەماشایەکی وێنەکە بکە و بزانە تۆ یەکەمجار چی دەبینیت؟ دواتر لە خوارەوە تەماشای وەڵامەکان بکە:

 

#1

#2


#3

 

 

وەڵامەکان:

 

#1

-شێر:  گەر وێنەی شێرێکت بینیوە ئەوا تۆ لەو کەسانەیت کە زۆر لە شتەکان ورددەبیتەوە، لەوەش ناترسیت کە هەستەکانت بە لای کەسی دیکەوە سەیر و سەمەرە بێت، تۆ کەسێکی بەهێزیت.

-باڵندەیەک: تۆ کەسێکیت زۆر گوێ بە شتەکان نادەیت و هەر بە سادەیی بەسەریاندا تێپەڕدەبیت، خۆشت لە بەرپرسیاریەتی دەدزیتەوە، بەڵام کەسێکی داهێنەر و لێهاتویت.

 

#2

-ڕوخساری سەگێک: تۆ لەو کەسانەیت کە شتەکان لە چەپەوە بۆ ڕاست هەڵدەسەنگێنیت، هەندێکجار لە ئاڕاستە ڕاستەکەوە تەماشای شتەکان ناکەیت و دواتر بۆت ڕوندەبێتەوە.

 

-کلک و قاچی سەگێک: تۆ لەو کەسانەیت کە شتەکان لە ڕاستەوە بۆ چەپ هەڵدەسەنگێنیت، بڕیارەکانت زیاتر لەسەر بنەما سەرەکیەکانە و بیر لە چارەسەری جیاواز ناکایتەوە مەگەر ئەوەی کە چارەسەرە ئاساییەکان سودی نەبێت.

 

#3

 

-دوو کەس ماچی یەک دەکەن: گەر لە هەردوو وێنەکەدا دوو کەست بینی کە ماچی یەکدی دەکەن (زۆربەی خەڵک بەم جۆرە دەیبینێت)، ئەوا تۆ کەسێکیت زیاتر پێویستت بە خۆشەویستیە لە ژیانتدا، ڕەنگە لەوانەبیت کە ئێستا بەدوای پەیوەندی سۆزداریدا بگەڕێیت یان لە پەیوەندیەکی سۆزداری بەهێزدا بیت.

 

-دوو خانم یان دوو منداڵ سەریان بە سەری یەکەوە ناوە: گەر ئەم وێنەیەت بینی مانای وایە کە دەبێت گرنگی بە منداڵەکەی ناخی خۆت بدەیت، پێویستیشە پەیوەندیەکانت لەگەڵ خانەوادەکت ڕاست بکەیتەوە.