سەردێر

10 دەستەواژە کە نابێت ژن و مێرد بەرامبەر بە یەکتر بەکاری بهێنن، چونکە پەیوەندیەکەیان سارد دەکاتەوە

لە ژیانی هاوسەرگیریدا کۆمەڵێک دەستەواژە هەیە کە ڕەنگە تۆ بە بێ مەبەست بیڵێیت بەڵام لای بەرامبەرەکەت کاریگەری قورس جێدەهێڵیت، بۆیە باشترە لێی دوربکەویتەوە، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

-دوربکەوەرەوە لە وتینی ئەو دەستەواژانەی کە دەزانیت هاوسەرەکەت پێی توڕەدەبێت و پێی ناخۆشە.

-وازبهێنە لە بەراوردکاری، بەتایبەت بۆ پیاوان کە نابێت هیچکات ژنەکانیان بە ژنی دیکە بەراورد بکەن.

-ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنە کە ئاماژەی بۆ هەتا هەتایی تێدایە و وا دەری دەخات کە هیچ هیوا نەماوە

-دەستەواژەی جیابونەوە بەکارمەهێنە تەنها بۆ هەڕەشە، بۆنمونە بڵێت “جیا دەبمەوە”، “دەچمەوە ماڵی باوکم” مەگەر ئەوەی بە ڕاستی ئەو مەبەستەت هەبێت.

 

-ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنە کە هەستی متمانەبەخۆبون دەکوژێت، بۆنمونە پێی بڵێیت “بە خۆت دەڵێیت پیاو” یان هەر شتێکی لەو جۆرە.

-ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنە کە دەری دەخات تۆ پەشیمانیت لە هاوسەرگیریت بەو کەسە.

 

-هەوڵمەدە کە هەموو ئەو هەڵە و کێشانەی ڕودەدات لە کۆڵ خۆت بکەتەوە و بەرامبەرەکەتی پێ تاوانبار بکەیت.

 

-ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنە کە نیشانی بدات هاوسەرەکەت لە ژیانی تۆدا گرنگی نییە.

-دەستەواژەی “ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نییە” بەکار مەهێنە چونکە وا دەکات بەرامبەرەکەت هەستبکات کە بۆچونەکانی بۆتۆ گرنگ نییە.

-ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنن کە دەری دەخات ناتانەوێت گفتوگۆ لەگەڵ یەکدیدا بکەن.

 

-دڵی یەکدی ڕابگرن و لێبگەڕێن خۆشەویستیەکەتان تاسەر بێت