سەردێر

چەند شوێنیکی ناو ماڵەکەت کە نابێت پارەی تێدا بشاریتەوە، چونکە ئاشکرایە بۆ دزەکان

له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ سیستمی بانقی زۆر لاوازه‌، زۆرێكمان پاره‌كانمان له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌ڵده‌گرین، به‌ڵام زۆركات بۆ ئه‌و كاره‌ پشت به‌رێگای هه‌ڵه‌ ده‌به‌ستین كه‌ گه‌ر دز هاته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ت به‌ ئاسانی ده‌یدۆزێته‌وه‌، له‌ دیارترین ئه‌و شوێنه‌ هه‌ڵانه‌ش:

 

-ژێر نوێنه‌كان

-ئه‌مه‌ ڕێگایه‌كی زۆر كۆن و كلاسیكیه‌و ئێستا دزه‌كان یه‌كه‌مجار ئه‌و شوێنه‌ ده‌گه‌ڕێن.

-عه‌لاگه‌ و پاكه‌ت

-زۆرجار دزه‌كان به‌بێ هۆ ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن و دواتر ناوه‌كه‌ی ده‌پشكنن، پێویستناكات سوپرایزی دڵخۆشكه‌ریان بۆ ئه‌نجام بده‌یت.

-جانتاو جزدانی كۆن

-ته‌نانه‌ت گه‌ر به‌كاریشیان نه‌هێنیت ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ شوێنێكی باش بێت بۆ هه‌ڵگرتنی پاره‌كانت.

-سه‌به‌ته‌ی جلوبه‌رگه‌ پیسه‌كان

-ڕه‌نگه‌ لات وابێت كه‌س ده‌ست له‌م سه‌به‌ته‌یه‌ نادات و شوێنێكی پارێزراوه‌ بۆ پاره‌كانت، له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌و زۆربه‌ی جار دزه‌كان بۆ هه‌ڵگرتنی كه‌ره‌سته‌كان به‌كاری ده‌هێنن.

-پشت وێنه‌

-ئه‌م شوێنه‌ش لای دزه‌كان ئاشكرایه‌و زیانیشت پێده‌گه‌یه‌نێت به‌و پێیه‌ی هه‌م پاره‌كه‌ت ده‌ڕوات هه‌م وێنه‌كان

-قاسه‌ جوڵاوه‌كان

-ئه‌و قاسانه‌ی كه‌ جێگیر نین و دزه‌كان ده‌توانن له‌گه‌ل خۆیا بیبه‌ن شوێنێكی باش و گونجاو نیه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی پاره‌كانت.

-ناو كه‌نتۆر

-ئه‌م شوێنه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ لای دزه‌كان ئاشكرایه‌و بۆی ده‌گه‌رێن.

 

-ناو باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ت

-ڕه‌نگه‌ به‌هۆی گۆڕانكاریه‌كانی خاكه‌وه‌ له‌ناوبچێت یاخود بۆت نه‌دۆزرێته‌وه‌.