سەردێر

چەند ڕێنماییەک لە کاتی پەلاماردانی سەر شەقامدا کە گرنگە ڕەچاوی بکەیت

بەداخەوە هەمو مرۆڤەکان باشنین بەڵکو زۆرکات توشی مرۆڤی خراپ دەبین لەسەر جادەو رێگەوبان کە پێویستە ئاگامان لەخۆمان بێت و بزانین چۆن بەرانگاری ئەو حاڵەتانە دەبینەوە کە لێرە بەچەند وێنەیەک چۆنێتی مامەڵەکردنتان بۆ دەخەینە ڕوو:

 

-هێرش لە پشتەوە

-ئەگەر هاتو لەدواوە پەلامار درایت بۆ جانتاکەو ئەوە بەدەستێکت جانتاکە بگرەو بە پێڵاوە بەرزەکانیشت بەهەموو هێزت پێبنە بە قاچیا ئەوە دەرفەتت بۆ دروست دەکات بتوانیت رابکەیت.

 

-ناسینەوە

-ئەگەر هاتو لەپێشەوە پەلامار درایت و پەلاماردەرەکە چەقۆ یاخود چەکی پێبوو ئەوە واباشترە هەرچیت پێبو بیدەیتێ و شەڕی لەگەڵ نەکەیت، تەنانەت ئەگەر شتی گرانبەهاشت پێبوو، چونکە ژیانی خۆت گرنگترە، بەڵام بەوریاییەوە سەیری بکە بزانە چ نیشانەیەک دەدۆزیتەوە پێوەی وەک تاتۆ؟ جێگەی برین و هتد.. ئەوە یارمەتیت دەدات بتوانیت دواتر لە ڕێگەی پۆلیسەوە بیدۆزیتەوە.

 

-شوێنی چۆڵ

-ئەگەر هاتو لەشوێنی تەسک و چۆڵدا پەلاماردرایت ئەوە واباشترە پەنا بۆ تەلەفوونکردن و ئاسانسۆر نەبەیت، بەڵکو بۆ نزیکترین شوێنی قەرەباڵغ بگەڕێ یاخود بۆ قادرمەکان ڕابکە.