سەردێر

چەند زانیاریەک لەسەر فڕۆکە و فڕۆکەوان کە جێی سەرسوڕمانە

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لەسەر فڕۆکە و فڕۆکەوان کە جێی سەرسوڕمانە:

 

بۆچی ئاوێنەی فڕۆکە هێلکەییە؟

سەرەتا ئاوێنەی فڕۆکە چوارگۆشە بوو، بەڵام پەستانی زۆری دەخستە سەر فڕۆکەکە و مەترسیدار بوو، هەر بۆیە دواتر گۆڕدار بۆ هێلکەی

 

لوتی فڕۆکە بۆ شێوەیان جیاوازە؟

تا فڕۆکە لوتی درێژتر بێت خێراتر دەتوانێت بڕوات، بەڵام گەر زۆر درێژ بێت کاپتنی فڕۆکەکە بەردەمی خۆی نابینێت، هەر بۆیە هەر کۆمپانیایە و بەشێوازێک چارەسەری دەکات، وێنەکەی سەرەوە فڕۆکەیەکی ڕووسییە کە لوتەکەی لە خوارترەوەیە و خێراترین فڕۆکە بووە لە کاتی خۆیدا.

 

 

بۆچی ڕەنگی فڕۆکەکان سپییە؟

– ڕەنگی سپی تایبەتمەندیەکی هەیە کە گەرمی تیشکی خۆر وەرناگرێت و هەمووی دەداتەوە، جگە لەوەی  بەهۆی رەنگی سپیەوە گەر هەر لێچونێک یان شکانێک لە فڕۆکەکەدا هەبێت یەکسەر هەستی پێدەکرێت، هەروەها  بۆیاخی فڕۆکە بۆیاخی ئاسایی نییە و ماددەی گرانبەهای تێدا بەکار دێت، بۆیە ڕەنگە سپیەکە تێچووی لەوانی دیکە کەمترە.

 

بۆچی هەندێک لە فڕۆکەکانی دیکە شێوەیان جیاوازە؟

-شێوەی جیاواز زیاتر لە فڕۆکە سەربازیەکاندا بەکار د‌ێت ئەویش بۆ زیادکردنی خێرایی و شاردنەوەیەتی لە ڕادارەکان.

 

بۆچی نابێت کاپتن ڕیشی هەبێت؟

زۆرێک لە هێڵەکانی فڕۆکەوانی ڕێگەنادەن کاپتنی فڕۆکە ڕیش بهێڵیتەوە، بۆئەوەی لەکاتی بەکارهێنانی ماسکی هەوادا ڕیش ڕێگر نەبێت و بەباشی بتوانێت کارەکی بکات.