سەردێر

چەند یاسایەکی گرنگی ئەتەکیەت بۆ هەمووان بەسوودە

ئەمەی خوارەوە چەند یاسا و ڕێسایەکی گرنگی ئەتەکیەتە کە پێویستە هەمووکات ڕەچاویی بکەیت:

 

– کاتێک کەسێکی نوێ دەبینیت، نابێت بۆماوەی زۆر تۆقەی لەگەڵ بکەیت و باشترە دەستنەخەیتە سەرشانی.

– گرنگ نییە کە جلوبەرگەکەت گران بێت، بەڵکوو دەبێت ڕێک و پڕ بەبەری خۆت بێت و سایزی گەورە یان بچوک نەبێت

 

 

 

– پیاوان نابێت جانتای ژنانە هەڵبگرن، تەنانەت گەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت، مەگەر لە کاتی چاوەڕوانی هاوسەرەکانیان لە تەوالێت

 

– کاتێک یەکەمجارتە دەچیت بۆ بینینی کەسێک زۆر گرنگە لەکاتی خۆی ئامادەبیت، جگە لەوەی لە قسەکاندا دەبێت زیاتر پیاهەڵدانت هەبێت نەک ڕەخنە.

 

– کاتێک ئەو قەنەفەیەیی لەسەر دادەنیشیت نزمبوو، نابێت قاچ بخەیتە سەر قاچ و هەردوو قاچەکانت بەیەکەوە بنووسێنە.