هه‌رچه‌نده هۆكاره‌كانی ختوكهدان تا ئێستا به‌شێوازێكی زانستی یه‌كلا نه‌بۆته‌وه‌و بابه‌ته‌كه په‌یوه‌سته به هه‌سته‌وه‌ره‌كان و سۆزه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه‌ت له خۆت پرسیوه كه بۆچی نا‌توانیت خۆت ختوكه‌ی خۆت بده‌یت؟
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ركه‌وتوه كه كاتێك كه‌سێك ختوكه‌ت ده‌دات مێشكت به‌پێی بارودۆخه‌كه كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت، به‌شێكی په‌یوه‌سته به هه‌سته‌وه‌ره‌كان و به‌شێكیشی وه‌ك به‌رگریه‌كی جه‌سته‌یه.
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتێك خۆت ختوكه‌ی خۆت ده‌ده‌یت مێشكت له ورده‌كاریه‌كه‌ی ئاگاداره‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆی ئاڕاستهكان ده‌دات، هه‌ر بۆیه له كاتی به‌ركه‌وتندا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك نیشان نادات.