سەردێر

٨ سودی کەرەی ڕووه‌کی شییا کە وادەکات بۆی بچیتە ئەفریقا

که‌ره‌ی ڕووه‌کی شییا (Shea Butter ) جۆرە ڕوەکێکە لە داری شییا بەرهەمدەهێندرێت کە ئەو دارە زیاتر لە ئەفریقا هەیە، بەڵام کەرەی ئەم ڕووەکە بەهۆی سودەکەیەوە لە هەموو جیهاندا هەیە و لە کوردستانیش زیاتر لە شێوەی کرێمدا دەفرۆشرێت، ئەمەی خوارەوە کۆمەلیک سودی گرنگی ئەو ڕوەکەیە:

-ئەم کەرەیە بۆ ڕێگری لە وشکبونەوەی پیست گرنگە و دەتوانیت بیدەیت لە پێستی وشک.

-دەتوانیت وەک دژە خۆر بەکاری بهێنیت و بیدەیت لە پیستت.

-دەتوانیت بیدەیت لە پیستی منداڵ و بەسودە بۆی.

-دەتوانیت وەک جارەسەر بۆ تامێسک بەکاری بهێنیت.

-کەرەکە چارەسەرکێکی باشە بۆ نەهێشتنی قڵش و قڵشاوی لە پێستدا.

-بۆ ڕێگری لە چرچبونی پێست بەسوودە.

-دەتوانیت بیدەیت لە قژت کە نەرمی دەکاتەوە.

-دەتوانیت بە ڕۆنەکەی جەستەتی پێ بشێلیت و زۆر بەسودە بۆی.