سەردێر

٥ هۆکار دەبێتە هۆی قڵیشانی لێوت، ئاگاداریان بە

وەرزی پایزە و لەوانەیە ماوە ماوە لێوت تووشی قڵیشان ببێت، هۆکاری دیکەش هەن جگە لەم هۆکارە دیارترینیان چییە؟

-کەم خواردنی ئەو خواردنانەی كە ڤیتامین بی12 لە پێكهاتەیاندا هەیە.

-ئەو خۆراكانەی خوێ و بەهاراتی زۆری پێوەیە هۆکارە بۆ درووست بوونی هەستیاری، قڵیشانی لێو

-خۆماندووكردنی زۆر: ئەو كەسانەی زۆر ماندوودەبن و دەروونیان بەردەوام هیلاكە و سەرقاڵی كاركردنن یەردەوام لێوەكانیان قڵیشاوە.

-کەم بوونوەی ماددەی ئاسن دەبێتە هۆکاری قڵیشان لە لێودا.

-کەم بوونەوی هۆرمۆنیش لە خانماندا هۆکارێکی دیاری دیکەی ئەم باسەیە.