سەردێر

چەند ڕێگەیەکی ئاسان و باش بۆ پاککردنەوەی تەختەی شت جنین

ئەو تەختەیەی کە شتی لەسەر دەجینی زۆرجار بە باشی بۆمان پاکنابێتەوە و هەر بە پیسی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک رێگای جۆراوجۆرە بۆ پاککردنەوەی:

 

-خوێ و لیمۆ

-کەمێ خوێ بکەرە سەر تەختەکە و دواتر لیمۆی پێدا بهێنە، بە جوانی پاکدەبێتەوە.

 

– سرکە

-کەمێک سرکە لەگەڵ ئاودا تێکەڵبکە و بیدە لە تەختەکە، دواتر با ماوەیەک پێوەی بمێنێتەوە.

 

– سۆدەی نان

-کەمێک سۆدی نان بخە سەر تەختەکە و دواتر ئاوی پێدا بکە، ماوەیەک بەجێی بهێڵە و دواتر بیشۆرەوە.

 

– مەعجوونی ددان

-کەمێک سۆدی نان بدە لە تەختەکە و دواتر مەعجونی ددانی پێوە بکە، دواتر بیشۆرەوە.