سەردێر

چەند ڕێگەیەکی جیاواز بۆ چارەسەری شوختی لێنزی چاویلکەکەت

بوونی شوخت لە لێنزی چاویلکەدا یەکیکە لە شتە بێزارکەرەکان چونکە بە پاککردنەوەش لاناچێت، ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکە بۆ ئەو دۆخە:

 

-سۆدەی نان و ئاو تێکەڵبکە و پاستایەکی لێ درووستبکە و دواتر بیدە لە چاویلکەکە، پاش ماوەیەک بشۆرەوە.

-دەتوانیت شامپۆی منداڵان بەکار بهێنیت و بە پەڕۆیەک بیهێنیت بەسەر شوختەکاندا، پاش چەند خولەکێک بیشۆرەوە.

 

-سۆدە و سرکە تێکەڵبکە و بیدە لە شوختەکان، دواتر پاکی بکەرەوە.

-دەتوانیت بە لۆکەیەک مەعجوونی ددانی لێبدەیت و پاش ماوەیەک بیشۆرەوە.