سەردێر

چەند زانیاریەک لەسەر جەستەمان کە پێشتر پێیان وتوین و هەمووی ناڕاست بووە

کۆمەڵیک شت هەیە کە ئێمە لە ژیانی خۆماندا باوەڕمان پێیەتی لە کاتێکدا لە ڕووی زانیستیەوە وانیە و ڕاست نییە، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە دیارترین ئەودرۆیانەی باوەڕمان پێکردووە:

 

حەبی ڤیتامین تەندروستمان دەکات

-خواردنی حەبی ڤیتامین تەنها هاوکارە بۆ پێداویستیەکی بەردەوامی جەستەمان و پێویستە بەکارهێنانی حەبەکە بە ڕاوێژی پزیشک بێت نەک بە بەردەوامی.

 

شەکری قاوەی باشترە لە شەکری سپی

-ئەمەش شتێکە کە هەر بە هەڵە پێیان وتویت و هەردووکیان ڕێک وەک یەکدی وان و هەمان کاریگەریان هەیە.

 

کحول دەمارە خانەکانی مێشک دەکوژێت

-ئەم زانیاریە ڕاست نییە، خواردنەوە کحولیەکان پەیوەندی نێوان دەمارەخانەکان دەپچڕێنن، بەڵام نابنە هۆی کوشتنی.

 

پێویستە ڕۆژانە ٨ کاتژمێر بخەویت

-ئەم زانیاریە ڕەها نیە و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، هەندێک کەس ٦ کاتژمێریان بەسە بۆ ئەوەی تێرخەو ببن، لە کاتێکدا هەندێکی دیکە پێویستیان بە ٩ کاتژمێر زیاترە.

 

تاشین، مووەکانت تیژ دەکات

-مووەکان بە تێپەڕبونی تەمەن تیژدەبن و پەیوەندی بە تاشینیانەوە نییە.

 

 

میز چارەسەرە بۆ پێوەدانی بووکی دەریا  jellyfish

 

-ئەم زانیاریەش راست نیە و لە زنجیرە درامای Friends ەوە بڵاو بویەوە، بەڵام گەر بووکی دەریا  پێوەیدایت تەنها جێگەکەی بە ئاوی پاک بشۆ و تەواو.