زۆربه‌مان رۆژانه چای كیسه ده‌خۆین و دواتر كیسه‌كه فڕێ ده‌ده‌ین، له كاتێكدا ئه‌وه كارێكی هه‌ڵه‌یه‌و ده‌توانین له زۆر بواردا ئه‌و كیسه چایانه به‌كاربهێنینه‌وه ئه‌وانیش:
-كیسه‌ی چا پاش ساردكردنه‌وه بیخه‌ره سه‌ر زیپكه یاخود ئه‌و پێسته‌ی به خۆر سوتاوه یان شین بووەتەوه كاریگه‌ریه‌كی زۆری بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌یه.
.كیسه‌ی چا، بۆ لادان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕه‌شایی ژێر چاو به‌كاردێت و ده‌توانرێت وه‌ك میكیاژ به‌كاری بێت-
-ده‌توانیت كیسه‌ی چا بخه‌یته ناو پێڵاوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆن دروست نه‌كات پاش ئه‌وه‌ی له‌پێیان ده‌كه‌یت.
-دانانی چه‌ند كیسه چایه‌ك له نێو سه‌لاجه‌دا به‌هه‌مان شێوه رێگری ده‌كات له دروستبوونی بۆنی ناخۆش.
-له كاتی قاپشتنیشدا ده‌توانیت چه‌ند كیسه چایه‌ك له گه‌ڵ ئاودا بخه‌یته ناو قاپه چهورهكانهوهو دواتر به باشی پاك ده‌بنه‌وه.
-ده‌توانیت كیسه چا له نێو تاكی كهوانتهرهكهتدا دابنێیت، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه مشك و قالۆنچه‌و زینده‌وه‌ری دیكه نایه‌نه ناو ئه‌و تاكه‌وه.
-لەکاتی پێوەدانی مێشوولە و هاوشێوەکانی، بۆ ماوەی ١٠ خولەک کیسە چای تەڕی بخە سەر، ئازار و خورووەکەی ناهێڵێت.
