سەردێر

گەر خەوت لێناکەوێت، لە جێگاکەت هەڵبسەتە و یەکێک لەمانە بخۆ

ڕەنگە زۆربەمان شەوانە لە کاتی چونە سەر جێگە کەتێکی کەممان پێویست بێت تا خەومان لێدەکەوێت و بڕی پێوست بخەوین کە ٧ بۆ ٩کاتژمێرە لە ڕۆژێکدا بەڵام کەسانێک هەن کە چەند خولەکێک و بگرە چەند کاتژمێرێکیان پێویستە تا خەویان لێدەکەوێت و ناتوانن بڕی پێویست بخەون، ئەمانەی خوارەوە هەندێک خۆراکی بەسوودن بۆ چارەسەری کەم خەوی:

-گێلاس: بڕێکی زۆر مێلاتۆنین لە گێلاسدا هەیە کە یارمەتی ڕێکخستنی خەو دەدات.

-شیر:خواردنەوەی شیری گەرم پێش خەوتن یارمەتیت دەدات تا بە ئاسودەیی بخەوی.

-مۆز:کوپێک شیر لەگەڵ مۆزێکدا بدە لە خەڵاتە و کاژێرێک پێش خەوتن بیخۆرەوە.

-بادەم:بەهۆی بوونی مەگنسیۆم لە بادەمدا سوودی زۆری هەیە بۆ پشودانی ماسولکەکان و خەوێکی ئاسوودە.

-هێلکەی کوڵاو:هێلکەی کوڵاو بڕێکی باش پرۆتینی تێدایە کە بەسوودە بۆ خەوتن.