سەردێر

بۆچی هەندێک کەس ناتوانن هاوبەشی ژیانیان بدۆزنەوە و وادەزانن بەختیان بەستراوە؟

ئەمەی خوارەوە چەند هۆکارێکە کە وادەکات نەتوانیت هاوبەشی ژیانت بدۆزیتەوە و دواتریش لەملا و لا دەڵێیت نزام بۆ بکەن چونکە بەختم بەستراوە:

 

-دەتەوێت ئەو کەسەی دێتە ژیانتەوە و پەیوەندیت لەگەڵی دەبێت هەموو شتێکی پێرفێکت بێت و بەپێی ئەو تایبەتمەندیانە بێت کە لە لیستەکەی تۆدا هەیە.

-متمانەت بەخۆت نییە و خۆت بە کەم دەبینیت، هەر بۆیە دەوروبەریش نایانەوێت لێت نزیک ببنەوە.

-کاتێک پەیوەندی لەگەڵ کەسێک دادەنێیت هیچ بواری ژیانی تایبەتی بۆ ناهێڵیتەوە و دەچیتە هەموو وردەکاریەکانیەوە کە وادەکات زوو لێت بێزار ببێت و نەگات بەوەی بێتە داوات.

-توانای لێبوردنت نییە لە هەڵەکان و کێشەکان زۆر گەورە دەکەیت.

-ئامادەنیت ئەو بەرپرسیاریەتیانە هەڵبگریت کە لە کاتی هاوسەرگیری و پەیوەندی سۆزداریدا دێنە سەر شانت.

-لە شووکردن و درووستکردنی پەیوەندی تەنها و تەنها بیر لە خۆت دەکەیتەوە و مەبەستە زۆرترین دەستکەوتت هەبێت و ئامادەنیت قوربانی بدەیت.