سەردێر

هەندێک بۆنی نائاسایی جەستە کە پێویستە زوو چارەسەری بۆ بدۆزیتەوە

زۆر هۆکار دەبێتە ئەوەی بۆنی ناخۆش لە جەستەدا درووستببێت، بەڵام گەر بۆنەکە نائاسایی و زۆر و ناخۆش بوو پێویستە زوو چارەسەری بکەیت، ئەمەی خوارەوە هەندێک بۆنی نائاسایی جەستەیە کە پێویستە زوو چارەسەری بۆ بدۆزیتەوە:

 

– بۆنی قژت

هەندێک بەکتریا و هەوکردن هەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی قژت بۆنی ناخۆش بێت و دەتوانیت بە بەکارهێنانی شلەی ئەنتی بایۆتیک چارەسەری بکەیت.

 

– بۆنی ناخۆشی عەرەقی جەستە

 

عەرەق بەگشتی بۆنی خۆش نییە، بەڵام گەر بۆنەکەی زۆر ناخۆش بوو ئەوە رەنگە بەهۆی زۆری دەردراوی غودەی عەرەقیەوە بێت Apocrine sweat gland بۆ چارەسەری ئەوە، ڕۆژانە خۆت بشۆ و لە قەلەقی دووربکەوەرەوە و ئەو خواردنانە مەخۆ کە بۆنی جەستە ناخۆش دەکات.

 

– بۆنی دەمت

دەیان هۆکار هەیە بۆ ناخۆشی بۆنی دەم، بەڵام گەر بۆنەکە بەردەوام بوو وە زۆریش ناخۆش بوو، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت چونکە ڕەنگە هۆکارەکەی هەوکردنی گەدە یان شێرپەنجە بێت.

 

– بۆنی قاچ

 

هەوکردن و بەکتریاو گلاندەکانی قاچ دەبنە هۆی بۆنی ناخۆش، قاچت و گۆرەویی و پێڵاوەکانت پاک ڕابگرە و کرێمی تایبەت بەکار بهێنە.

 

– بۆنی ناخۆشی ناوچەی هەستیار

چەندین هۆکار هەیە بۆ بۆنی ناخۆشی ناوچەی هەستیار هەر لە هەوکردن و سوڕی مانگانە، پێویستە پاک و خاوێن ڕایبگریت و گەر چارەسەری نەبوو سەردانی پزیشک بکەیت.