سەردێر

چەند کارێکی گرنگ لەبەر پێستت پێویستە هەموو ڕۆژێک ئەنجامی بدەیت

پارێزگاری لە جوانی پێست بەشێکی گرنگی مانەوەیە بە گەنجی و ناسکی و ژیانێکی تەندروستیشت پێدەبەخشێت، ئەمەی خوارەوە ٥ خاڵە کە بۆ پارێزگاری لە پێستت دەبێت ڕەچاوی بکەیت:



– لە خواردنی چەوری خۆت بپارێزە

-گرنگی زیاتر بە خواردنی سەوزە و میوە بدە، هەوڵ بدە كەمترین بەركەوتنت لەگەڵ خۆراكە ئامادەكراوەكان هەبێ‌ بە تایبەت خۆراكە خێرا ئامادە كراوەكان.

 

– تا دەتوانیت ئاو بخۆرەروە

-ئاو زۆرینەی جەستە پێك دەهێنێت، لە هەموو كردارەكانی كە لە جەستەدا ڕوو دەدەن ئاو گرنگی هەیە و ڕۆڵ دەبینێت، ئاو وا دەكات، پێستان ڕەونەقدار بێت و پێست لە ماددە نەخوازراوەكان پاك دەكاتەوە.

– جگەرە كێشان

-خراپترین كاریگەرییەكانی بۆ سەر خانمانە، نیكۆتین جگە لە زیان گەیاندن بە سییەكان، ڕوخساریش شێواو دەردەخات.

 

-پشوو

خانمان كە ئەركی منداڵ بەخێو كردن و ماڵداری و هەندێكیش دەوام و كراكردنیان لە ئەستۆیە، پێویستیان بە پشوودانی زیاترە، ماندووێتی و شەكەتی لە ڕادەبەدەر، وا دەكات روخسارتان بەردەوام ماندوو دیار بێت.

 

– ئەو خۆراكانەی كە ڤیتامین A  تێدایە

-(گێزەر، كاڵەك، تەماتە، هێلكە) یاریدەدەرن بۆ ئەوەی پێستێكی شێدار و ڕەونەقدارت هەبێت، ئەم ڤیتامینە، گرفتەكانی وشكی پێست ناهێڵێت، زیپكە و پەڵە كەمدەكاتەوە وا دەكات هەمیشە دەمووچاوت بە خاوێنی دەربكەوێت.