سەردێر

هەموومان بیستوومانە کە سیر بۆ دڵ باشە، بەڵام ئەمە ئەو شتەیە کە پێشتر نەتزانیوە!

سیر یەکێکە لە بەسوودترین خواردەمەنیەکان، بەتایبەتیش بۆ دڵ و ڕێگری لە نەخۆشیەکانی دڵ، ئەمەش زانیاریەکە کە هەموومان بیستوومانە، بەڵام ئایا هەموو جۆرە سیر خواردنێک ئەو سوودەی هەیە؟

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری زانستی Food and Chemical Toxicology بڵاوکراوەتەوە، کاتێک سیر دەکوڵێندرێت ئەوا توانای خۆی لەدەستدەدات بۆ بەرهەمهێنانی ئەو ئەنزیمە بەسوودانەی لە سیرەکەدا هەیە، بەوەش سەرجەم سوودە پێویستیەکان لەناودەچێت.

هەر بۆیە توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەدات کە سیر بە کاڵی قاشبکرێت و بخورێت بەسوودە و کاتێک دەیکوڵێنیت سوودە تەندرووستیەکانی لەدەستدەدات.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە وا باشترە باش قاشکردنی سیرەکە پێنج بۆ ١٠ خولەک بوەستیت تا ئەنزیمەکان بەتەواوەتی پێکدێن و دواتر بە کاڵی بیانخۆیت.