سەردێر

چەند کارێکی گرنگ کە پێویستە لە پاش جیابونەوە ئەنجامی بدەیت تا توشی شکانی دەروونی نەبیت

جیابونه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ ده‌رئه‌نجامێكی ناخۆش و نه‌خوازراوه‌ له‌ ژیانی هاوسه‌رگیریدا، به‌ڵام كۆتای هه‌موو شته‌كان نیه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك خاڵه‌ بۆ تێپه‌ڕاندی ئه‌و دۆخه‌، خانمان ده‌توانن ره‌چاوی بكه‌ن:

 

-هه‌سته‌كانت ده‌رببڕه‌

-كاتێك له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت جیا ده‌بیته‌وه‌ هه‌سته‌كانت قه‌تیس مه‌كه‌و هه‌وڵ بده‌ بۆ كه‌سێكی ده‌رببڕیت به‌تایبه‌ت خوشك یان هاوڕێ نزیكه‌كانت.

 

-ئه‌و چالاكیانه‌ بكه‌ كه‌ حه‌زت پێیه‌تی

-له‌ ماڵه‌وه‌ دامه‌نیشه‌و بچۆ مه‌له‌ بكه‌ یاخود وه‌رزش ئه‌نجام بده‌، یان هه‌ر چالاكیه‌كی دیكه‌ كه‌ حه‌زت پێیه‌تی.

 

-تكتی یه‌كه‌مین فرۆكه‌ ببڕه‌

-له‌ پاش جیابونه‌وه‌ راسته‌وخۆ هه‌وڵبده‌ گه‌شتی وڵاتێك بكه‌یت، چونكه‌ گه‌شتكردن زۆر به‌ سوده‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌مه‌كانت له‌بیر به‌رێته‌وه‌.

 

-به‌ته‌نها مه‌به‌

هه‌وڵبده‌ به‌ ته‌نها نه‌بیت و به‌رده‌وام هاوڕێ یاخود ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ت له‌ده‌ور بێت.

 

-بیرت بێت كه‌ داهاتوت له‌به‌رده‌مه‌

-ژیان به‌ جیابونه‌وه‌ كۆتایی نایه‌ت، هه‌ر بۆیه‌ بیرت بێت كه‌ هێشتا زۆرت له‌به‌رده‌مدا ماوه‌.