سەردێر

٧ کار بۆ ئەوەی وابکەیت ڕۆژەکەت خۆش بێت نەک ناخۆش

کاتێک لە خەو هەڵدەستیت گەر جەوت نەبێت و لەشت تێکشکابێت، کۆیی ڕۆژەکە لات ناخۆش دەبێت، بەڵام گەر جەوت هەبێت و چالاک بیت بە ڕۆژێکی خۆش هەژمارەی دەکەیت.

بەڵام ئەوەی گرنگە لێرەدا بیزانیت ئەوەیە کە ڕۆژی خۆش و ناخۆش بەدەستخۆتە، بۆ ئەوەی ڕۆژەکەت باش بێت ئەم ڕێگایانە بگرەبە:

 

– بەیانیان کە هەڵسایت پەرداخێک ئاو یاخود ئاو بە لیمۆ بخۆرەوە.

– شتە گرنگەکان زوو بکە، کارە گرنگ و پێویستەکانت لە بەیانی زوودا بکە و ئەوەی دیکە بۆ دوایی هەڵبگرە

– تا دەتوانیت با زەردەخەنە لەسەر لێوەکانت بێت، منداڵ لە ڕۆژێکدا ٤٠٠ جار زەردەخەنە دەکات، لەکاتێکدا گەورەکان ٢٠ جار

 

– ڤیتامین D  زیاتر وەربگرە، کە ئەم ڤیتامینە لە خۆردا هەیە و هۆڕمۆنی بەختەوەری زیاتر دەردەدەیت.

 

– ناوە ناوە سکانی مێشکی خۆت بکە و بزانە چی تێدایە، بیرە خراپەکانی لێدەربکە و باشەکان بهێڵەرەوە.

– هەر بۆت گونجا پشوو بە جەستەت بدە و داوا لە هاوسەرەکت بکە بۆت بشێلێت

– با شەوان کە دەخەویت خەوەکەت تەندرووست و ئاسوودەبێت و کاتی پێویست بخەوە.