سەردێر

چەند ئامۆژگاریەک لە شۆفێرە بە ئەزموونەکانەوە کە سوودی زۆری بۆت هەیە

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئامۆژگاریە لە شۆفێرە بە ئەزمونەکانەوە، کە زۆر بەسودە و دەتوانیت لەهەرکاتێکدابیت سوودی لێببینیت:

 

-دەتوانیت بە بۆیەی نینۆک بە تەواوتی شوختی سەر سەیارەکەت بشاریتەوە.

-کاتێک ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنی گەرمدا ڕادەگریت، بۆئەوەی سوکانەکەی گەرم نەبێت کە جێگا دەستی تۆیە، ١٨٠ پلە بە پێچەوانە دای بنێ.

 

-گەر چویتە ڕێگای دور وەرەقی غار لەگەڵ خۆت بەرە، زۆر بەسودە بۆ نەهێشتنی سترێس و بێزاری لێخوڕینی ماوەدرێژی ئۆتۆبیل

-دەتوانیت جلگرەیەک بکەیت بە ئۆتۆمبیلەوە بۆ شوێنی چاویلکەکەت تا لێت ون نەبێت.

-بۆ ئەوانەی گەراجی داخراویان هەیە، تۆپێک دابنێ کە بیدات لە جاماکە بوەستیت، بۆئەوەی ترسی لێدانی پێشی ئۆتۆمبیلەکەت نەبێت.

-بۆئەوەی بزانیت ڕۆنی ئۆتۆمبیلەکەت کوالێتی باشە، کەمێک لە ڕۆنەکە بخەرە سەر پارچەیەک وەرەقە و بۆماوەیەک چاوەڕوان بکە، گەر لە ناوەندەکەی بە تۆخی مایەوە مانای ئەوەیە کە پیسە و پێویستە بیگۆڕیت.

-بۆ تاقیکردنەوەی بەنزینی باش کەمێک لە بەنزینەکە بدە لە وەرەقەیەکی سپی و خولەکێک چاوەڕێ بکە، گەر نەبوو بە پەڵە ئەوە باشەو گەر بە پەڵە مایەوە ئەوە ماددەی كيروسينی زۆرە.