سەردێر

حەوت هەڵەی باو کە زۆربەی جار لە مارکێتەکاندا بەسەرماندا تێدەپەڕێت

زۆرێکمان ڕۆژانە دەچینە سوپەرمارکێتەکان بۆ شتکڕن، بەڵام کۆمەڵێک هەڵە هەیە کە هەموو کات دوبارەی دەکەینەوە، بۆ ئەوەی لەو هەڵانە پارزێراوبیت رەچاوی ئەم خاڵانە بکە:

 

-سەرەتا خواردنە تەندروستەکان بکڕە، بۆنمونە لە ڕیزی سەوزە و میوەوە دەستپێبکە، بۆئەوەی کە سەبەتەکەی دەستت پڕبوو لە شتە زیادەکاندا جێگا نەمینێت نەک خواردنە تەندروستەکان.

-هەوڵبدە ئەو خواردنانەی بەردەوام دەیانکڕیت نرخەکەی بزانیت پێشتر، بۆئەوەی هەڵنەخڵەتێت و بە داشکاندنە ساختەکان تێنەکەویت.

-بەر لەوەی بچیتە مارکێت پلانی خواردنی ئەو چەند ڕۆژەت بزانە، بۆئەوەی تەنها شتە پێویستەکان بکڕیت نەک شتی زیادە.

 

-زۆرێک لە مارکێتەکان مارکە بەناوی خۆیانەوە دادەنێن و دەیفرۆشن، پێکهاتەی ئەو مارکانە باوەڕپێکراو نییە، بۆیە مارکە ناسراوەکان بکڕە.

-دوور بکەوەرەوە لە کڕینی مارکە نەناسراو و متمانەپێنەکراوەکان.

-زۆرکات لە شەکر و چا و خوێدا نرخی زۆر هەرزان دادەندرێت بۆئەوەی بیکڕیت، بەڵام دڵنیابە لەوەی کوالێتیەکەی زۆر خراپە، بۆیە بە نرخە ئاساییەکەی خۆی بیکڕە.

 

-خواردنە تازەکان بەردەوام دەخرێنە پشتەوە تا کۆنەکان تەواو ببن، بۆیە هەوڵبدە لە پشتەوە هەڵیان بژێریت.