سەردێر

بۆ ماوەی دوو هەفتە ئەم گیراوەیەم بەکار هێنا، ئێستا هەمووکەس سەرسامبون بە پێستە جوانەکەم !

لەوەرزی پایزدا هەموومان توشی چەندین کێشەی پێست دەبین بەهۆی گۆڕانکاری کەش و هەواو،  باشترین چارەسەر بۆ ئەوە چارەسەری سروشتیە کە لەماوەیەکی کەمدا شێدارترین و گەشاوەترین پێستمان پێدەبەخشێت ئەوێش بەبەکارهێنانی ئەم گیراوەیە.

 

کەرەستەکان:
-یەک کەوچک پاودەری ڕوەکی سوس (عرقسوس)
-یەک کەوچک جێلی ئالۆڤیرا
-یەک کەوچک ئاوی گول
-یەک حەبی ڤیتامین سی

 

چۆنێتی ئامادەکردن:

ئاوی گول و بۆدرەکە تێکەڵبکە و دواتر بۆدرەکە بپاڵێوە پاشان جێلی ئالۆڤیراکەی تێبکە و ڤیتامین C  یەکەش بکەرە ناوی و هەمووی بەباشی تێکەڵبکە تا وەک هەویرێکی لێدێت پاشان بیخە سەر پەنجەت و بەدەست بیدە لەدەمو چاوت و بۆچەند خولەکێک مەساجی پێبکە و پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ لەدوای وشک کردنەوەی دەتوانیت زەیتی زەیتون بەکاربهێنیت و بیدەیت لە ڕوخسارت.